پزيشکی خۆماڵی (خوه‌­مانه) کورده­‌واری

 

(Kurdish Treatment Medisen: KTM)

 

تازه فێری خوێندن و نووسينی فارسی بووبووم. مه­‌به‌­ستم سه‌­رده‌‌­مێکه له گوندێکی دووری لای مه­‌ريوان که هێشتا کاره‌­بای بۆ نه‌­هاتبوو. پۆلی چواری سه­ره‌­تايي بووم چاڵی تيری کاره­‌بايان بۆ هه‌­ڵکه‌­ندين و بووين به به‌­هره­‌مه­ندی ئه‌­م ڕووناکيه‌ ئه‌­ديسۆنيه. فارسيمان ئه‌­خوێند و تێناگه­‌يشتن وه­‌ک هه­‌موو منداڵانی گوندنشينی کورده­‌واری له­‌م زوانه ته­‌سک و سه­‌يره تارانيه. ئاخر خۆ ئێمه هێشتا له به­‌ر قسه‌­ی دايکان و قسه‌­خۆشانی شه­‌وگاران شه‌­ومان ڕائه‌­بوارد نه‌­ک به فيلم و به‌­رنامه‌­ی ڕاگه‌­ياندنه‌­کان. له­‌م دواييانه­وه بووين به خاوه‌­نی ئه­‌م سه‌­يروسه‌­مه‌­راته واتا تی‌­ضی و سی‌­دی و ماهواره. ناميلکه‌­ی شينی هه­‌ڵه­‌بجه که­‌وتبووه ده‌­س خاڵۆم و ئه­‌ويش هێنابووی بۆ ماڵی ئێمه. کوردی بوو به­‌ڵام خۆ ئێمه نه سۆرانی سلێمانيمان ئه­‌زانی و نه ڕێنووسی کوردی. خولاسه له دواناوه­‌نديا بوو ديوانی مامۆستا قانع له ماڵی ئێمه که­وته به­‌ر خوێندنی ئێمه پێنج برا و چوار خوشک. به­‌م شێوه توانيمان له کورديش به‌­شێک هه­‌ڵکڕێنين. ئه­مه چيرۆکی زۆربه‌­ی گوندنشينانه که هه‌­موويان به ئه‌­زموون چوونه‌­ته به­‌ربانيژه و ديوه­خانی حه‌­کيمان و جه­ڕاحانی خۆماڵی و پيره­‌ژنانی لێزانی پزيشکی کورده‌­واری. ئايا به­‌م شێوه که هه­‌ڵگری سه­ره­‌کی ئه­‌م هێشته و ميراته له لادێيه­‌کانه، له چه‌­ند هه­زار شارنشين خۆی به به‌­رپرسيار ده‌­زانێت ڕوو بکاته گوند و ئه‌­م سه‌­رمايه کۆ بکاته‌­وه؟ پرژ و بڵاو ئه‌­م کاره کراوه به‌­ڵام خۆ له هيچ ئه‌­نجومه­‌ن و بنکه­‌يه­‌کی ته­‌ندروستی دنيا تۆمار نه­‌کراوه و نه­‌ناسراوه. من پێم وايه سه­‌رنجام ده‌­بێت هه‌­ر پشت به‌­ستين به­ خوێنده‌­واری گوندنشين که ئه‌­م ئه­‌رکه به‌­جێ بهێنێت.

 

گه‌­ره­‌کم هه­‌س ئه‌­مشه­‌و هێندێ له‌­م که‌­ڵکه‌­ڵه بهێنمه سه­‌ر تێنووسی بيره‌­وه­‌ری. بۆ خۆم گوتم خۆ ته‌­نيام و شه‌­وه کوره ئه­‌م باسه ده‌­نووسم و به ئيمه‌­يڵ و په‌­ڕه­ی فه­‌يسبووک به هه­‌ضاڵان و براده­‌رانم ڕاده­‌گه­‌ينم، کوره چيت دی هاتوو له مێشکی يه­‌کيان چه­‌که­ره­‌ی کرد و هه‌­لی بۆ ڕه­‌خسا کردی به نمام و بنچک.

کورد گوته‌­نی: گڵی دوور ده­‌رمانه. پاره­‌که براده­‌رێکم نه­‌خۆش بوو شه­‌وێکان ته‌­له­‌فۆنی بۆ کردم و ناونيشانی پزيشکێکی لێ ده‌­ويستم که لێزانی پزيشکی ده‌­رزياژن (طب سوزنی) بێت؛ ئه­ويش له تاران بێت. ئاخر ئێژن تاران چوونکا هه­‌موو پزيشکی چاک­چاک له­‌وێ خڕ بوونه‌­ته‌­وه هه‌­رکه نه‌­خۆش بکه‌­وێت ئازا خاسی ئه­‌که­‌نه­‌وه. بۆيه هه‌­رکه له کورده­‌واری ئێران و عێراق بۆ ئه‌­وێ ده­‌چن به ده‌­سپڕ ده‌­گه‌­ڕنه‌­وه به‌­ڵام به گيرفان داته­‌کاوی!؟ له وڵامی ئه‌­و براده­‌ره­‌ما گوتم بيستوومه تازه له­‌م دووکته‌­رانه سه‌­ريان هه­ڵێناوه له تاران به‌­ڵام ناونيشانيان نازانم. خۆ ئه­‌زانی برا من ئه‌­ونه بڕوا و متمانه‌‌­م به­ زۆربه‌­ی ئه­‌م دووکته‌­رانه نه‌­ماوه. چوونکا زۆربه‌­يان ئه­‌گه­ر به­‌رگه­ی نوسخه و حه‌­ب و شه­‌ربه­‌ت و که­‌پسوول و له‌­مانه‌­يان لێ پاوان بکه‌­يت ئه­‌شێ ببنه کرێکار و سه‌­پان؛ ئه‌­ونه به­‌تاڵ و بێپاره ئه­‌بن. کوڕه­ی براده­رمان چووبوو بۆ تاران به­‌ڵام شتێکی له­‌م باره‌­يشه­‌وه ده­‌سگير نه‌­بوو.

بيست و ورده‌­ی ساڵ پێش ئێستا له ئه‌­مريکا شوێنکه­وتوانی پزيشکی ده­‌رزياژنيان به که­وی و کێوی ناودێر ده‌­کرد و ئه­‌م ڕێبازه‌­يان نه به پزيشکی ده‌­زانی و ته‌­نانه­‌ت به ئه­فسانه و گه­‌وجانه ده­‌هاته ئه­‌ژمار. تاکوو ئه‌­وه­ی به پێداگری و سه­‌لماندنی خاوه‌­ندارانی له سه­‌ر بنه­‌ما و به­‌ڵگه­‌گانی ئێستا و ئه‌­وسا توانرا چه­‌شنی لقێکی ديکه­‌ی پزيشکی ته­ندروستی له پاڵ لقه‌­کانی پزيشکی سه­رده‌­م (طب نوين)، پارێز، ئاوده­‌رمانی، ئاوازده­رمانی (نه­واده­‌رمانی)، گياده­‌رمانی، کيمياده‌­رمانی و هيتر وه‌­کوو لقێکی جياواز به ناوی پزيشکی ده­‌رزياژن پێگه و پايه‌­ی خۆی بچه­‌قێنێت. ئێستاکه له زۆربه‌­ی ناوچه­کانی ئه‌­مريکا ده­‌رزياژن چه‌­شنی گۆشه‌­يه­‌ک بۆ چاره‌­سه­ری و هه‌­توان هاوکات له­‌ته­‌ک لقه پزيشکيه­‌کانی ديکه خاوه‌­نی ده‌­رمانگه و شوێنی تايبه‌­تی خۆيه له نه­‌خۆشخانه و بنکه ته­‌ندروستيه­‌کان. ئايا ئێستاکه نابينين که‌­سانێ بۆ ده‌­رمانی نه­‌خۆشين له پاڵ ده­‌رمان و ده­‌وای سه­رده‌­م گرينگی بده‌­ن به­ ده‌­رزياژن، چه­‌شنی مرۆضێکی به‌­مشوور و سه‌­رده­ميانه هه‌­ڵيناسه‌­نگێنن؟ ده‌­ی بۆ ڕوانگه‌­ی ئێمه به­‌رامبه‌­ر سامان و هێشته‌­ی ماڵباتی خۆمان به­‌م چه‌­شنه نييه؟ بۆچی پێکه‌­نينمان دێت کاتێ ناوی پزيشکی کورده­‌واری ده­بيستين؟ بۆچی تێنافکرين له ئاسۆی زانستی کردنی و بردنه ناو زانکۆی پزيشکی باب و باپيرانی کوردمان؟

خۆشه­‌ويسته­‌کانم پاش ناوک گرتنه‌­وه، سه­‌رگرتنه‌­وه، مل­گرتنه‌­وه، دڵ­گرتنه­‌وه، ده­‌ست و پێ­ گرتنه­‌وه و جێ­خستنه‌­وه­، شکاندنه‌­وه و گيرساندنه‌­وه­‌ی ئێسکی شکاو، ساڕێژ کردنه­‌وه­ و سڕينه‌­وه‌­ی شوێنی سووتان، به‌­ردانی گيراوی ڕيخۆڵه، بڕينی مايه‌­سيری، چاو داته­کاندن و هتد که ڕه­‌نگه زۆربه­‌مان يا هه­‌موويان يان يه­‌ک و دوو دانه­‌يانمان تاقی کردبێته­‌وه و به باشترين ده‌­ره­‌نجاميش گه­‌يشتبێتين، بيری چی گه‌­يشتووه به مێشکتان؟ ئايا له بير و باوڕی داون ده‌­بێ تێبکۆشن ئه‌­م شتانه تۆمار بکه­‌ن و کاری له سه­ر بکه­ن و تۆماری بکه‌­ن و له فه­‌وتان ڕزگاريان بکه‌­ن؟

کێ هه­ڵگر و خاوه‌­نی ئه­‌م سامانه گه­‌وره‌­يه‌­ته؟ شوان، گاوان، سه‌­پان، وه­‌رزێر، ته­‌ڕه‌­وان، ڕاويار، ئاژه‌­ڵدار، باخه­‌وان و گيادوور يان شۆفێر، بازاڕی، دووکاندار، نانه­‌وا، په‌­نچه­رچی، کارگه‌­دار، مامۆستا و ئه‌­ندازيار، گوندنشين يا شارنشين، خانم و کچانی ناوشار يان ژنان و پيره‌­ژنانی ناودێ، کوڕانی ديوه­‌خان­نشين و مێزنشين يان کوڕان و پياوانی شاخه­‌وان و ده‌­شته­وان؟

گه‌­‌لۆ سامانی پزيشکی کورده‌‌­واری پێويستی به خۆبه‌­‌خشی و گيان و مايه‌­دانان هه‌­يه، پێويستی به گرينگيدان به هه­‌ل و هه‌­ڵمه­‌تی يه­‌کجاره­‌کی هه‌­يه، پێويسته گرينگی بده­‌ين به دانشتن لای هه‌­ڵگرانی ئه‌­م سامانه له دووره‌­دێيه­‌کان، ده­‌بێت پاره دانين و به ده­‌نگ و ڕه‌­نگ و گرته‌­ی ويدئۆيي هيچ گۆشه و که‌­لێنی له‌­م ميراته بۆ فه­‌وتان دانه‌­نين. ئازيزان زۆر بابه‌­تی ئه‌­م لقه پزيشکيه هه‌­يه که ئه‌­گه­ر بچێته ناو گۆڕه­‌پانی زانکۆ و توێژينه­‌وه هه­‌موان سه‌­رسووڕمان ده‌­کات. کاک بورهان حوسه­‌ينی گياده‌­رمانی ناوه­‌ندی گياده‌­رمانی سنه که خۆی به به‌­رپرسيار زانيوه به‌­رامبه‌­ر به تۆمارکردن و کۆکردنه­وه‌­ی ئه‌­م سامانه، جارێک ده‌­يگێڕايه‌­وه که ڕۆشتوون بۆ کۆبوونه­‌وه‌­يه‌­کی (طب سنتی) له تاران و ئه­‌م باسی ناوک­گرتنه­‌وه­ی کرديه که چه­‌شنی به­رنامه‌­يه‌­کی ده‌­رمانگه‌­ری چاوی لێ بکه­ن. ده‌­يگوت دانشتوان هه‌­موو به بێ­‌بايه­خانه و بێ گرينگيدان گوێيان له باسه‌­که­م گرت و ڕه‌­نگه گاڵته­‌يشيان پێ کردم. به­‌ڵام پاش چه‌­ند ساڵ که له کۆبوونه‌­و‌ه‌­يه­‌کی ديکه سه‌­يری ڕيزی به­‌رنامه ده‌­رسيه­‌کانی خوێندکارانی (طب سنتی) ده‌­کات و (واحد)ێ به ناو ناوک­گرتنه‌­وه –جا گۆڕاويانه به فارسی (ناف­گيری)- ده‌­بينێت به ئاماده‌­بوان ده‌­ڵێت که ناوک­‌گرتنه‌­وه ته‌­نيا له ناو کوردانا هه‌­يه و سامانی کوردانه به‌­ڵام بۆ ناوێک له کوردان بۆ ئه­‌م به­‌شه نه­‌هاتووه، خۆ چه‌­ند ساڵ پێش من باسم کرد که‌­س گرينگی به قسه‌­که­‌م نه‌­دا. ئه‌­مه‌­يه کوێره‌­وه‌­ری. مڵک و ماڵی چه‌­ند هه‌­زار ساڵه‌­مان به ناوی فارس و تورک و عه­ره‌­به‌­و‌ه تۆمار ده­‌کرێت و ده‌­برێت. وه­‌رن تۆخوا فريا که­‌وين.

به مردنی هه­‌ر پير و زورهانێکی گوندنشين، په­‌رتووکێکی يه­‌ک به‌­رگی (جلدی) له گۆشه‌­‌يه‌­‌کی پزيشکی کورده­‌‌واريمان ده‌­‌کوژێته­‌وه و ده‌‌­فه­‌و‌تێت. يان به ده‌­‌ربڕين و خۆنواندن و پێچاندنه­‌وه‌­ی نوسخه‌­يه‌­ک له لايه‌­ن حه‌­کيم و پزيشکێکی خۆماڵی و گوندنشينی کورده­‌واريه­‌وه خێرا کۆمه­‌ڵی ده‌­مڕووت و بێبه‌­ها هرووژمی بۆ ده‌­به‌­ن و ده­يده‌­نه به‌­ر تير و توانجی ناشيرين و به دووکته‌­ری بان­قووڵينه و مامه‌­دووکته­ری سه­‌رته­نوور و کوردی­پۆش تۆمه‌­تباری ده‌­که­ن.

برايان و خوشکانی ئازيز! ئه­‌گه­ر بۆ جارێکيش بووه و ئه‌­م کۆمه‌­ڵه شتانه هاته به­ر گوێتان يان پێی گه­‌يشتن به سانايي و ئاسايي تێمه‌­په­ڕن و لايه‌­کيان لێ بکه‌­نه‌­وه: ده­‌وای کوردياتی، ده­‌رمانه کوردی، ده­‌وای خۆماڵی (ده­‌وای خوه‌­مانه)، ده‌­رمان لادێيي، ده‌­رمان پڕ و پيره­‌ژنان، گيای حه‌­کيم، ده­‌وای حه‌­کيمان، دووکته­ر بان قووڵينه و هيتر.

 

چه­‌ند ساڵ له‌­مه‌­و پێش که له­‌گه‌­ڵ ناوه­‌ندی شه­‌فا و به‌­تايبه­‌ت زانست و تێکۆشان و که­ڵکه‌­ڵه­ی کاک بورهان حوسه­‌ينی ئاشنا بووم و ده­‌سهات و ده­‌سکه­‌وته‌­کانيان بۆ پزيشکی کورده­‌واريم به چاوی خۆم ديت به‌­ڕاستی به پشت­به‌­ستن به فه‌­رهه‌­نگ و هێشته‌­ی ماڵباتی کورده‌­واری گه‌­شامه‌­وه و بوو به جێی شانازيم. منيش به­‌ش به حاڵی خۆم خه­ريکم هه­‌رچه‌­ند ته‌­نگ و چه‌­ڵه­‌مه­‌ی بژيوی ژيان بۆی سه­‌خت کردووم و جارجاره ته­‌نگم پێ هه‌­ڵه‌­چنێت به­‌ڵام خوا يار بێت هه­‌رچی بتوانم ياريده­‌ی ئه­‌م ڕێبازه ده‌­ده­‌م. کاک بورهان تاکوو ئێستا چه­‌ند جاران له ڕێگای ئێمه‌­يڵ و په‌­يام و نامه و داوانامه و قاقه‌­ز و ئه‌­مانه‌­وه داوای له ئاشنايان و هۆگران و بريکارانی له شاره کوردنشينه­‌کان کردووه و هه­‌ميشه گوێ به زه­‌نگه شتی له­م باره­‌وه ده‌­ست بکه­‌وێت و بيخاته سه‌­ر هه­‌گبه‌­ی کاره­‌که­ی. ئه‌­وساڵ به­‌هار له نووسينگه‌­ی (تاد) له ناوه‌­ندی شه‌­فا قاقه­‌زێکی هه­‌ره‌­پانم به‌­رچاو که­‌وت که کاک بورهان پوخته‌­ی چه‌­ند ساڵه‌­ی کارکردنی له سه‌­ر پزيشکی کردبووه خشته و به­‌رنامه‌­ی 700 چڵی که زۆر به ڕێکوپێکی پزيشکی کورده‌­واری ڕوون کردبۆوه. هيوادارم هه‌­موو ئه‌­و که­‌سانه‌­ی ئه­‌م لاپه­‌ڕانه ده‌­خوێننه‌­وه ناوه‌­رۆک و په‌­يامی ئه‌­م ده‌­قه بڵاو بکه‌­نه‌­وه و بۆ تۆمار کردن و کۆکردنه­‌وه‌­ی ئه‌­م سامانه هه­‌وڵ بده­‌ن و هه­روه‌­ها سه‌­ردانی ماڵپه‌­ڕی شه‌­فای کوردستان (مرکز گيادرمانی شفا کردستان) بکه­‌ن و ڕێنوينی و به‌­رچاوڕوونی زۆرتر وه­‌ربگرن و ئه‌­رکی خۆيان بۆ خزمه­‌ت به بووژانه‌­وه­‌ی فه‌­رهه‌­نگی کورده­‌واری به جێ بهێنن................. ئيره‌­ج مورادی..... 10 سه­‌رماوه‌زی 2713 کوردی-

 

نظر فراموش نشود

 

بازدید شما زمانی برای ما ارزش بیشتری دارد که نظر خود را اعلام کنید

 



صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 17 صفحه بعد